سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر

بچووکردنەوە گەورەکردن

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێری پایتەخت و لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لێکرا.

 

محەمەد حەلبوسی دوای گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی هەولێر و لەگەڵ رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆبونەوەدایە و دواتریش لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

 

سەردانەکەی حەلبوسی لە چوارچێوەی دانوستانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد لەبارەی بودجەی و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب