جۆن بۆڵتۆن کتێبێک لە بارەی نهێنییەکانی ئیدارەی ترامپ دەنوسێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

دوای دورخستنەوەی لە کارەکەی جۆن بۆڵتۆنی راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا دەیەوێت كتێبێك بنووسێت و تێیدا نهێنییەكانی ماوەی كاركردنی لەئیدارەی دۆناڵد ترامپ ئاشكرابكات.

 

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردۆتەوە، بۆڵتۆن لەئێستادا لەگەڵ بریكارە ئەدەبییەكانی لە پەیوەندیدایە ئەوانەی دەیانەوێت لەنووسینی كتێبەكەیدا یارمەتی بدەن، كە بەپێی قسەی دوو لەو كەسانەی ئاگاداری دۆخەكەن دەڵێن، ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆی تووڕەبوونی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا.

 

پێشتر ترامپ، دوورخستنەوەی جۆن بۆڵتنی لە پۆستی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەكەی ڕاگەیاند، و هۆكاری دوورخستنەوەکه‌شی  بۆ ناكۆكی و یەكنەگرتنەوەی ڕابۆچوونەكانی ئەو ڕاوێژکاره‌ لەگەڵ ئیدارەكەیدا گەڕاندبۆوه‌.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب