فڕۆکەیەکی f١٦ لە فەڕەنسا تێکدەشکێت

بچووکردنەوە گەورەکردن
فرۆکەیەکی ئێف١٦ی ئەمریکی لە ناو خاکی وڵاتی فەرەنسادا کەوتە خوارەوە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستیپێکردووە.
ئاژانسی ئاسۆشێتتە پرێس بلاویکردۆتەوە ،فڕۆکەیەکی “ئێف١٦”ی بەلجیکا لە شارۆچکەی پوڵڤیگنەر، لە رۆژئاوای فەڕه‌نسا کەوتە خوارەوە.
ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە ،یەکێک لە فرۆکەوانەکانی نێو فڕۆکەکە ڕزگارکراوە، بەڵام یەکێکی دیکەیان لە کاتی کەوتنە خوارەوەی فرۆکەکەدا کەوتووە بەسەر هێڵێکی کارەبادا و تا ئێستا باری تەندروستی ئەو فرۆکەوانەیان ئاشکرا نەکراوە.
بەگوێرەی زانیاریەکان لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستیپێکردووە و فەرمانی چۆڵکردنی ناوچەکانی نزیک لە روداوەکە دەرکراوە.
هەواڵ. دانا زەنگەنە