ئیمارات دەچێتە پاڵ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئاسایشی هاتووچۆی دەریایی لە کەنداو

بچووکردنەوە گەورەکردن

ئیمارات دەچێتە پاڵ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئاسایشی ڕێڕەوەئاوییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

 

 

ئیماڕات بڕیاریداوە بچێتە پاڵ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئاسایشی هاتووچۆی دەریایی و دەستەبەرکردنی پارێزراوی ڕێڕەوە دەریاییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەروی هورمزدا.

 

ئەو ناوچانەی هاوپەیمانێتیەکە ئەرکەکانی تێدا جێبەجێ دەکات لە کەنداو گەروی هورموز و باب مەندەب و دەریای عومان و کەنداوی عەرەبی دەبێت.ڕۆژی چوارشەممە  وەزارەتی دەرەوەی سعودیەش ڕایگەیاند دەچێتە پاڵ هاوپەیمانێتیەکە.

 

شایەنی باسە لەم ساڵدا ژمارەیەک کەشتی نەوت هەڵگر لە ئاوی کەنداودا ڕووبەڕووی هێرش بوونەوە، واشنتۆن و ڕیاز تارانیان تۆمەتبار کرد و ئێرانیش ئەو تۆمەتانە ڕەت کردەوە و وتی بە هیچ شێوەیەک ئاوان ئەو هێرشانەیان ئەنجامنەداوە.

 

و. دانا زەنگەنە