سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆەنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبنەوە و پرسی پێکهێنانی لیژنە هەمیشەییەکان تاوتوێدەکەن.

 

بڕیارە پپێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی سەرجەم فراکسیۆنەکاندا کۆببێتەوە.

 

لەو کۆبوونەویەدا پرسی پێکهێنانی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێدەکرێت و پێشنیازەکان لەوبارەیەوە دەخرێنەڕوو.

 

تا ئێستا تەنها لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان پێکهاتووە و بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەبێت لەماوەی کەمتر لە ٢٠ ڕۆژی داهاتوودا سەرجەم لیژنەکان پێکبهێنرێتن