وەزیری بەرگری لوبنان دوو فڕۆکەکەی ئیسرائیل بۆمبڕێژکراوبوون

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەعب ئاماژە بەوە دەکات لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە هەردوو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە لە فڕۆکەخانەی هامۆنیمی ئیسرائیلەوە ڕەوانەکراون.

 

ئلیاس سەعب وەزیری بەرگری لوبنان ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ڕاگەیاند و وتی ” دەزگای هەواڵگریەکانمان ئەوەیان ئاشکڕا کردووە کە هەردوو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە لە فڕۆکەخانەی هامۆنیمی ئیسرائیلەوە ڕەوانەکراون بۆ لوبنان”.

 

 

ناوبراو جەختیشی کردەوە کە فڕۆکەکان لە لایەن سێ فڕۆکەی پێشکەوتووەوە ئاراستەکراون و نزیکەی ٤.٥ کیلوگرام مادەی تەقینەرەوەیان لێبەستراوە.

 

وەزیری بەرگری وتیشی ئەم ڕووداوە پێشهاتێکی مەترسیدارە و مافی وڵامدانەوەش تاوتوێ دەکەین لە پەرلەمانی لوبناندا.

 

و. دانا زەنگەنە