هواوی یەکەم موبایلی زیرەکی خستە بازاڕەوە بەبێ خزمەتگوزاریەکانی گۆگڵ

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەرۆکی بەشی فروشتن لە ئەڵمانیا ئاماژە بەوە دەکات لەم زنجیرەی نوێیەی موبایلەکاندا سیستەمی کارپێکەری Harmony os  بەکاردێت.

 

 

ڕیچارد یۆ، سەرۆکی بەشی کۆمپانیای زەبەلاحی چینی “هواوی” لە میونخ هاوکات لەگەڵ نمایشکردنی هەردوو موبایلە زیرەکەکانی زنجیرەی”mate 30 ، mate 30 pro” ڕایگەیاند کە ئەم بەرهەمە نوێیەیان پشت نابەستێت بەخزمەتگوزاریەکانی کۆمپانیای گۆگڵ.

 

 

چاودێران ئەم هەنگاوەی هواوی بە ڕکابەریەکی مەزن ناودەبەن لە لایەن کۆمپانیا چینیەکەوە بۆ ئەمریکا.

 

 

یۆ، وتیشی لە سستەمە نوێکەدا زیاتر لە یەک ملیارو ۹۰۰ هەزار  یوریان خەرجکردووە بە مەبەستی پەرپێدانی بەرنامەکانی هارمۆنی.

 

و. دانا زەنگەنە