ترەمپ:ئەگەر هێرش بکەینە سەر ئێران گۆرزەکەمان کوشندە دەبێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت ئەمڕۆ بەهێزترین سوپا و چەکیان هەیە وەکو ڕابردوو ماندوونین.

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزدا ڕایگەیاند”ئەمریکای ئەمڕۆ ئەوەی پێش هاتنم نییە، ئێستا خاوەن بەهێزترین چەک و سوپای جیهانین”.

 

ترەمپ وتیشی ئەگەر هێرش بکەینە سەر ئێران ئەوا گورزەکەمان بێ گومان کوشندە دەبێت، جەختیشی کردەوە کە ” گومانم هەیە دۆخی ئێران بە ڕێگای ئاشتی چارەسەر بکرێت”.

 

شایەنی باسە ئەم لێدوانە ئاگرینانەی سەرۆکی ئەمریکا دوای هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی دێن کە تیایدا هەڕەشەیان کردووە بە ئامانجکردنی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا.

 

و. دانا زەنگەنە