دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێک دەردەکات لە بارەی دامەزراندنەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە نوسراوێک داوا لە وەزارەتەكان دەکات هیچ نووسراوێك بەرز نەكەنەوە بۆ دامەزراندنی فەرمانبەر لە پلە تایبەتی و گشتییەکاندا تاوەکو ڕێنمای نوێ دەردەکرێت لەو بارەیەوە.

 

 

بە گوێرەى نووسراوێكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران کە واژۆى ئومێد سەباح سەرۆکى دیوانى بەسەرەوەیە داوا لە سەرجەم وەزارەتەكان دەكات داواكاری دامەزراندن بەرزنەکرێتەوە بە هیچ شێوەیەک تا ئەو كاتەی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی ساڵانە لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای ڕاژە ڕێك دەخرێتەوە و بە پێی ڕێنمای تازە دامەزراندن دەکرێت.

 

هەواڵ. دانا زەنگەنە