ئەفغانستان لە هێرشێکدا٣٠ کەس کوژران

بچووکردنەوە گەورەکردن

وتەبێژی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات حەشارگەیەکی چەکدارانی داعشیان کردووەتە ئامانج.

 

سۆنی لیگت وتەبێژی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان لە بەیاننامایەکدا ڕایگەیاند هێرشێکیان کردووەتە سەر حەشارگەیەکی چەکدارانی داعش لە ناوچەی خوکیانی سەر بە ویلایەتی نەنکەرهار بە بەکارهێنانی دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان.

 

لای خۆیەوە پۆلیسی ویلایەتەکە ئەوەیان ڕاگەیاند لەو هێرشەدا ٣٠ مەدەنی کوژراون و نزیکەی ٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

 

و. دانا زەنگەنە