مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی داوادەکات دەمیرتاش ئازاد بکرێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

لیژنەی گشتیی پەرلەمانی ئەوڕوپا ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و تاووتوێی دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەکانی هەدەپە دەکات.

 

بڕیاریشە دوای تاووتوێکردنی پرسی دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەکان پڕۆژەبڕیارێکی هاوبه‌ش لەبارەی دانانی قەیوم و رەوشی سەرۆک شارەوانییەکانی “هەدەپە”  رەوانەی پەرلەمانی ئەوڕوپا بکات بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.

 

لە ماوەی ڕابردوودا پارێزەرەکەی دەمیرتاش داوایەکی ئاراسەەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی کرد لە ئەوروپا کەبریکارەکەی ئازاد بکرێت،چونکە بە بڕیارێکی سیاسی دەستگیرکراوە.

 

شایەنی باسە مانگی ڕابردوو دادگای ناوچەی سنجان بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەمیرتاش دەرکرد بۆ ئەو تومەتانەی ئاراستەی کرابوون بەڵام، چەند دادگایەکی ئەنکەرە ئەو بڕیارەیان ڕەتکردەوە بە پاساوی هەبوونی چەند کەیسێکی تر لە سەر ناوبراو.

 

و. دانا زەنگەنە