جێفری: پشتیوانی هەسەدە دەکەین و ناوچەکانی ژێردەستیان دەپارێزین

بچووکردنەوە گەورەکردن

نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا دەڵێت، ئەمریکا رێگری دەکات لە گەڕانەوەی سوپای سوریا بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە.

 

 

جەیمس جێفری نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی رایگەیاند، “کاتێک بڕیارماندا بجەنگین دژ  بە داعش هێزەکانی سوریای دیموکرات یەکەم لایەن بوون کە هاتنە دەم داواکەمانەوە لەو شەڕەدا.

 

ناوبراو جەختیشی کردەوە کە “شەڕی داعش هێشتا کۆتای نەهاتووە و هێزەکانیشمان لە سوریا دەهێڵینەوە و نایەڵین سوپای سوریا بگەڕێنەوە ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە”.

 

ئەم وتانەی جێفری لەکاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا حکومەتی سوریا چەندجارێک ئاماژەی بەوەکردووە بەهەرجۆرێک بێت دەستدەگرنەوە بەسەر  ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەدا.

 

و. دانا زەنگەنە