دوا دەرفەت دەدرێت بە دەرچوانی ١٢ ئامادەیی

بچووکردنەوە گەورەکردن

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى پڕکردنەوەی “زانکۆلاینى” بۆ ماوەى ٢٤ سەعات درێژدەکاتەوە.

 

عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەلێدوانێکیدا رایگەیاند” لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بۆئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى زانکۆلاینیان پڕنەکردۆتەوە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین (٢٤) سەعاتى تر درێژبکرێتەوە”.

 

واتە بڕیاردرا تا سەعات١٢ ی شەوى شەممە لەسەر یەکشەممە رێکەوتى ۲۰۱۹/۹/۲۱ بۆ دەرچووانى قۆناخى دوانزەى ئاماەیی ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕم درێژبکرێتەوە.

 

هەواڵ. دانا زەنگەنە