سەرۆکی شارەوانیەک فەرمان دەکات هەموو کەسێک سێ جار پێبکەنێت لە ڕۆژێکدا

بچووکردنەوە گەورەکردن

ڕیڤۆ دەڵێت میوزیک و چیرۆکی خەمناکیش قەدەغە دەکرێت لە هەفتەی خۆشیدا.

 

 

فریدی ڕیڤۆ سەرۆکی شارەوانی شاری “ئیسار” لە ڕۆژئاوای فەڕەنسا فەرمانێکی فەرمی دەردەکات کاتیایدا هاتووە داودەکات سەرجەم دانیشتوانی ئەو ناوچەیە دەبێت بەلای کەمەوە ڕۆژی سێ جار پێبکەنن لە ڕۆژێکدا لە هەفتەی “خۆشی و شادیدا”.

 

لە فەرمانەکدا ئەوەش  هاتووە بەهۆی بڵاوبونەوەی هەستی بێزاری و غەمباری لە کەسێکەوە بۆ کەسانی دی بۆیە داواکارن لە وەرزی پایزدا دانیشتوانی “ئیسار”  پابەندبن بەڕێنمایەکانەوە و میوزیکی خەمناک و چیرۆکی بێزارکەریش قەدەغە دەکرێت.

 

مەراسیمی “خۆشی و شادی” لە ڕۆژی پێنجی ئوکتۆبەرەوە دەستپێدەکات تاوەکو یانرەی مانگ.

 

شایەنی باسە چەندین توێژینەوەی نوێ باس لەوە دەکەن گوێگرتن لە مێوزیکی “شاد یاخود هیمن” ئارامی وتواناکانی مرۆڤ زیاد دەکات و بیرۆکەی داهێنەڕانەت پێدەبەخشێت لە کاتی کارکردندا.

 

و. دانا زەنگەنە