سبەی موچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی فه‌رمانبه‌ران و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌شده‌كرێت.

 

سبەینێ یەکشەممە 22ی ئه‌یلولی 2019، مووچەی وەزارەتەکانی سامانە سروشتییەکان و ئەوقاف، خوێندنی باڵا، ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە، لیوای نەوت، زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن، دەزگای ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش دابەشدەکرێن.

 

دابەشکردنی موچەی مانگی ٦ی موچەخۆران بەردەوامی هەیە و وابڕیاریشە تا ٢٥ ئەم مانگە موچەی سەرجەم وەزارەتەکان سابەشبکرێت.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب