جۆنسن لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەوروپا کۆدەبێتەوە لە نیویۆرک

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەبارەت بە گفتوگۆکردن و رێککەوتن لە بارەی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکیتی ئەوروپا، لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارە ئەم هەفتەیە لە نیویۆرک ئەنجامبدریت، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەوروپا کۆدەبیتەوە و گفتوگۆی ئەو پرسە دەکەن.

 

 

 

بڕیارە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسن، لەم هەفتەیەدا لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک وەزیرانی ئیرلەندا و دۆناڵد تۆسک، لیۆ فرادکار، سەرۆکی فەرەنسا و ئەنگێلا مێرکل، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا و ئیمانوێڵ ماکڕۆن و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کۆببێتەوە و گفتوگۆبکات.

 

 

جۆنسن، بەدەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا لە ٣١ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ پەیمانی دابوو بەڕێککەوتن یاخود بەبێ ڕێککەوتن لە یەکێتی ئەوروپا دەچنە دەرەوە، بەڵام لە ئێستادا هەوڵەکانی بۆ گۆڕانکاری لەو ڕێککەوتننامەیەی کە تێریزا مەی سەرۆک وەزیرانی پێشوو لەگەڵ بڕۆکسل ئەنجامیدابوو، چڕکردۆتەوە.

 

 

 

بەرپرسێکی باڵای بەریتانیا ئەوەی خستەڕوو، گفتوگۆکانی نیویۆرک دەرفەتێکی باشە بۆ گەڕان بەدوای بیرۆکەی نویدا.

 

 

وا بڕیارە جۆنسن لەم سەردانەیدا بۆ نیویۆرک، دوو بە دوو گفتوگۆ لەگەڵ هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ناریندرا مودی، سەرۆک وەزیرانی هند و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمار تورکیا و جاسیندا ئەردەیرن، سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا ئەنجامبدات.

 

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل