تورکیا شوێنەوارە دزراوەکانی عێراق دەگەڕێنێتەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

لە بەیانامەیەکدا هاتوە حکومەتی عێراق و تورکیا رێککەوتنێک لەبارەی شوێنەوارە دزراوەکانی عێراق واژۆ دەکەن.

 

 

ئەمڕۆ شەممە 21-9-2019، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، بەپێی رێککەوتنەکە، تورکیا 80 پارچە شوێنەواری دزراوی عێراق، دەگەڕێنێتەوە.

 

 

ڕاشیگەیاندوە، شوێنەوارەکان لە لەمۆزەخانەی هاتای لە تورکیا پارێزراون، لە چەند رۆژی داهاتوودا دەگەڕێندرێنەوە عێراق.

 

 

رێککەوتنەکە لەلایەن حەسەن جەنابیی باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە و جێگری وەزیری رۆشنبیریی تورکیا واژۆ کراوە.

 

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب