شاندێکی حکومەتی هەرێم بەشداری لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

شاندێكی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریكردن لە 74ەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەچێتە نیویۆرک.

 

 

بەپێی زانیاریەکان، سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی شاندی عێراقی فیدڕاڵ، بەشداری لە 74ەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات لە نیویۆرک.

 

 

بڕیاره‌ رۆژی 23ی ئه‌م مانگه‌ 74مین كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیویۆڕك به ‌به‌شداری زۆربه‌ی سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانی وڵاتان به‌ڕێوه‌بچێت.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب