ئەمریکا شوێنەوارە دێرینەکانی عێراق و کوردستان نوژەن دەکاتەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا ئەوەی خستەڕوو، بە ئامانجی گرنگی زیاتر بە ناوچە و شوێنەوارە دێرینەکانی عێراق و کوردستان و پاراستنیان، ئەمریکا بە بڕی ٤ ملیۆن دۆلار بۆ دووبارە نۆژەنکردنەوەی ئەو ناوچانە تەرخاندەکات.

 

 

 

ماثیۆ تولێر باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەشێک لەو پارەیەی بۆ شوێنەوارە دێرینەکانی عێراق تەرخانکراوە، بۆ هەرێمی کوردستانە و بەتایبەتی قەڵای هەولێر.

 

 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە كاتی سەردانیكردنی بۆ ناوچە شوێنەوارییەكانی عێراق چاوی بە وەزیری رۆشنبیری و گەشتیاری عێراق كەوتووە و جەخت لە پاڵپشتییەكانی ئەمەریكا بۆ حكوومەتی عێراق كراوە بە ئامانجی پاراستنی شوێنەواری نێوخۆیی و رۆشنبیری.

 

 

 

 

ئەوەشی خستۆتەڕوو، بڕی زیاتر لە ٤ ملیۆن دۆلار بۆ ئەمساڵ تەرخانکراوە بۆئەوەی چەند ناوچەیەکی عێراقی پی نۆژەن بکەنەوە کە قەڵای هەولێریش یەکێکە لەو شوێنانە.

 

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل