شانەی هەواڵگری عێراق شوێنی بەغدادی دەزانێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەرۆکی شانەی هەواڵگریی و بەڕێوبەری گشتی هەواڵگری و دژەتیرۆر لە وزارەتی ناوخۆی عیراق، ئەبو عەلی بەسڕی ئەوەی خستەڕوو، عەواد سامەڕائی ناسراو بە خەلیفەی داعش ئەبوبەکر بەغدادی، لە ئیستادا لە یەکێک لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای سوریا نیشتەجێیە.

 

 

 

ئەبو عەلی بەسڕی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئێستادا سەرکردەکانی ڕیکخراوی تیرۆرستی داعش بە فەرمانی ڕاستەوخۆی ئەبوبەکر بەغدادی، بە ئاڕاستەی سودان و تورکیا و باکووری ئەفەریقا هەڵهاتوون، هاوکات ژمارەیەکی دیکەی چەکدارانی داعش و خیزانەکانیان لە خێوەتگەی ئەلهلولی سەر بە پاریزگای حەسەکەی سوریا نیشەجێن.

 

 

 

ئەوەشی خستۆتە ڕوو، بەشێک لە چەکدارە بیانییەکانی داعش لە ناوچە ڕزگارکراوەکان هەڵهاتوون و گواستراونەتەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان، ئەمەش دەبێتە هەڕەشە لەسەر ئاشتی و ئارامی ئەو ولاتانەدا.

 

 

 

ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردۆتەوە، پێشتر شانەی هەڵۆی هەواڵگری توانیویەتی یاریدەدەرەکانی بەغدادی بکوژێت و پلانە تیرۆرستیەکانیان پوچەڵ بکاتەوە ئەوەش بووەتە هۆی سەقامگیریی بارودۆخی عێراق، لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا زانیاری نوێ و یەکلاکەرەوە لەسەر وتەکانی بەسڕی سەبارەت بە بەغدادی بڵاودەکەینەوە.

 

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل