هه‌رێم بۆ مه‌ترسییه‌کانی سه‌رژمێری گشتی لیژنه‌یه‌ک پێکده‌هێنێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

لیژنەی باڵای سەرژمێری گشتی عێراق و شاندی هەرێمی كوردستان بۆ تەواوكردنی سەرجەم رێكارە تەكنیكییەكان كۆبوونه‌وه‌، تاكو لە وادەی دیاریكراودا سەرژمێری ئەنجام بدەین.

 

نوری دلێمی وەزیری پلاندانانی عێراق بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، بۆ تەواوكردنی سەرجەم رێكارە تەكنیكییەكان ئەنجومەنی باڵای سەرژمێری عێراق و شاندی هەرێمی كوردستان كە سەرەتای ئەم هەفتەیە کۆبوونەوە، تاكو بتوانین لە وادەی دیاریكراودا سەرژمێری ئەنجام بدەین كە مانگی 10ی ساڵی 2020 دەبێت.

 

دلێمی ئەوەشی خستەڕوو، تێبینی هەموو پێكهاتەكان بە هەند وەردەگرین و رەچاوی مافی هەموو پێكهاتەكان دەكەین، نابێ سەرژمێری وەكو كارتێكی سیاسی لە دژی هیچ پێكهاتەیەك بەكاربهێنرێت.

 

لەبەرامبەردا حكومەتی هەرێم بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەكانی سەرژمێری لەسەر كورد، لیژنەیەكی باڵای پێكهێناوەو لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستبەكار دەبێ.

 

هه‌واڵ. شه‌هێن وه‌هاب