به‌شه‌ خۆراکی هاوڵاتیان زیاد ده‌کرێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت بڕی بەشە خۆراكی هاوڵاتیان زیاد ده‌که‌ن و به‌م نزیکانه‌ ١٠ جۆر خۆراك دەگەیەنرێتە بریكارەكان بۆ ئەوەی دابەشی بكەن.

 

شەوكەت محەمەد بەرێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لەسلێمانی رایگەیاند، “پێشتر لە ماوەی ساڵێكدا تەنها شەش بەشەخۆراك دەدرا بە هاوڵاتیان، بەڵام ئەمساڵ هەشت بەشەخۆراك دراوە و چاوەڕوان دەكرێت بەشەخۆراكی دیكەش دابەشبكرێت”.

 

وتیشی، “بڕی بەشە خۆراكی هاوڵاتیان زیادی كردووە ئەو خۆراكانه‌ی بەدەستمان دەگات، سێ‌ جار پشكنینی  بۆ دەكرێت و كوالیتیان زۆر باشە و گونجاوە بۆ خواردن، وەزارەتی بازرگانی عیراق-یش رایگه‌یاند 10جۆر خۆراك دابەشدەكرێت.

 

هه‌واڵ. شه‌هێن وه‌هاب