چه‌ند زانکۆیه‌کی هه‌رێم به‌فه‌رمی ده‌ناسێنرێن

بچووکردنەوە گەورەکردن

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حکومه‌تی عێراق له‌ رێگه‌ی چه‌ند لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ 9 زانكۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌کات و به‌ فه‌رمی ده‌یانناسێنێت.

 

دكتۆر محه‌مه‌د شاكر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا، له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ لیژنه‌ پێكهێنراوه‌، و  لێژنه‌كانیش كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر له‌به‌رچاو ده‌گرن، وه‌كو پله‌ی زانستی مامۆستایان و ستافی زانكۆ و بوونی تاقیگه‌ و پێداویستی له‌ زانكۆكان.

 

روونیشیكرده‌وه‌، 9 زانكۆی حكومی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، كه‌ تا ئێستا حكومه‌تی عێراقی فیدرال دانی پێدانه‌ناون، و به‌شێک له‌و زانكۆیانه‌ 10 ساڵ زیاتره‌ دامه‌زراون، به‌ڵام به‌هۆی سیاسییه‌وه‌ دانیان پێدانه‌نراوه‌.

 

هه‌واڵ. شه‌هێن وه‌هاب