سەرۆکی یەکێک لە حزبەکانی هەرێم دەستگیرکرا

دادگای سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەرکرد و ئیستا ناوبراو دەستگیرکراوە.

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی ئازادی ٢٠١٩ دادگای سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەرکرد.

 

ناوبراو برایە بەردەم دادوەر و پاش وەرگرتنی قسەکانی گوازرایەوە بۆ زیندانی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی.