ئەمڕۆ موچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

ئەمڕۆ یەک شەممە موچەی ژمارەیەک وەزارەت و چەند شوێنێکی دیکە دابەشدەکرێت.

 

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ یەک شەممە موچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و خوێندنی باڵا و سامانە سروشتییەکان و ئەوقاف و کاروباری ئاینیی دابەشدەکرێت.

 

هاوکات موچەی هەریەک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە، زێرەڤانی و لیوای نەوت و هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتن و دەزگای ئاسایش و ئەنجوومەنی ئاسایش دابەشدەکرێت.

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل