ڕۆحانی: ڕیگەنادەین سنوری ئێران ببەزێنرێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بەوەکرد، ڕیگەنادەین بە هیچ جۆرێک سنورەکانی خاکی ئێران ببەزێنرێت.

 

 

 

ئەمڕۆ یەکشەممە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە وتارێکیدا هاوکات لەگەڵ یادی دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئێران و عێراق کە نێوان ساڵانی ١٩٨٠ بۆ ١٩٨٨، ئەوەی خستەڕوو، ڕیگەنادەین بە هیچ جۆرێک سنورەکانی خاکی ئێران ببەزێنرێت.

 

 

 

لە درێژەی وتەکانیدا جەختی لەسەر بوونی هێزی بیانی لە ناوچەی کەنداو کرد، کە ئاسایش و بەرهەمهێنانی نەوت لە ناوچەکە دەخاتە ژێر مەترسییەوە.

 

 

 

وتەکانی ڕۆحانی دوابەدوای ئەو لیدوانە ڕۆژنامەوانیەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دێت کە ئاماژەی بەوەکردبوو، ئاسانترین کار لە جیهان ئەوەیە بە زوترین کات بچینە ناو خاکی ئێران، ” هەروەها بەهۆی ئەوەی تا ئێستا نەچووینەتە نێو ئێران پێم وایە نەرمییەکی زۆرم نواندووە “.

 

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل