ئەوقاف گۆڕانکاری لە بەڕێوەبردنی کاروباری مزگەوتەکاندا دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی خستەڕوو، بەپێی یاساکانی وەزارەت گۆڕانکاری لە شێوازی مزگەوتەکان و مامۆستایانی ئاینی دەکرێت، هەروەها بۆ پیکەوە ژیان و هەڵکردن لە هەرێمی کوردستان نمونەیەکی پێشکەوتووە و گەشەی زیاتری پێدەدەین.

 

 

پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، بەشێوەیەکی یاسایی و هەمیشەیی سەرقاڵی ئامادەکردنی پلان و بەرنامەیەکی تۆکمەین بۆ ڕێکخستنەوەی کاروباری مزگەوتەکان، کە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیاندا بێت.

 

 

ئەوەشی خستەڕوو، گۆڕانکاری لە شێوازی بەڕێوەبردنی مزگەوتەکان و مامۆستایانی ئاینیدا دەکەین بەپیی یاسا بەرکارەکانی وەزارەت.

 

 

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە درێژەی وتەکانیدا جەختی کردەوە، هەرێمی كورستان خاوەن فەرهەنگێگی پێشكەوتووی پێكەوەژیان و پێكەوەهەڵكردنە لە ناوچەكەدا، ئەوەی جێگای دڵخۆشییە هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو تایبەت بە بێڕێزیكردن بە ئایینە جیاوازەكان ڕوینەداوە، ئەوەی كراوە لە دەرەوەی سنوری دەسەڵاتی حكوومەتی هەرێم بووە، لە ژێر دەسەڵاتی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش و لایەنەكانی تر سوكایەتی بە ئایینە جیاوازەكان كراوە.

 

 

دووپاتی ئەوەشی کردەوە ئەو پێکەوەژیانەی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە گەشەی زیاتری پێدەدەین و هەرگیز نایەڵین بخرێتە مەترسییەوە.

 

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل