ئەنبار؛سەربازگەیەکی حەشدی شەعبی بۆردومانکرا لە لایەن فڕۆکەیەکەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

فەرماندەیەکی حەشد،سەربازگەیەكی حەشدی شەعبی لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار لەلایەن فڕۆکەیەکی نادیارەوە بۆردومانکراوە.

قاسم موسڵیح، فەرماندەی حەشدی شەعبی لە ئەنبار ڕایگەیاند، فڕۆكەخانەی موڕسەنات و سەربازگەیەكی سەرەکی حەشد شەوی ڕابردوو بۆردومانکراون لە لایەن فڕۆکەیەکی نادیارەوە هیچ زانیاریەکیشی نەداوە سەبارەت بە زیانەکان.

 

 

ناوبراو جەختیشی کردەوە  ئەو سەربازگەیە بنکەیەکی هاوبەشە لە نێوان حەشد و هێزەكانی پۆلیسی سنوور و هێزێكی سوپای عێراقیشی تێدایە، بەڵام تاوەكو ئێستا دیار نییە كێ لە پاڵ هێرشەکەوەیە.

 

 

شایەنی باسە لیوای تفوفی، سەر بە چەکدارانی حەشدی شەعبی لە سەربازگەی موڕسەنات دەکەوێتە بیابانەکانەوە بە دوری ٧٠ کلم لە شاری ڕومادی.

 

 

و. دانا زەنگەنە