هۆشداری دەدرێت لە بەکارهێنانی دەرزی کەمکردنەوەی فشاری خوێن

بچووکردنەوە گەورەکردن

دەستەی پاراستنی خۆراک و دەرمانی ئەمرێکی دەڵێت، ئەو دەرمانانەی کە مادەی ترشەڵۆکی “NMB”یان تێدایە هۆکارێکن بۆ توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

 

دەستەی پاراستنی سەلامەتی دەرمان و خۆراکی ئەمریکی ڕایگەیاند پاش ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە چەند جۆرێکی دەرمانی کەمکردنەوەی فشاری خوێن ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە هەندیک لەو دەرمانانە مادە کیمیاویەکانی “Methylnitrosobutyric”  nmb” تێدایە کە هۆکارێکن بۆ توشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشی شێرپەنجە.

 

دوای ئاشکرا کردنی ئەم ئەنجامانە دەستبەجێ کۆمپانیای “تۆرێنت” بۆ دروستکردنی دەرمان دەستیکردووە بە کشانەوەی ئەو دەرمانانەی کە ئەو پێکهاتەیان تێدایە لەوانەش:

 

  • Losartan Ppotassiuom Tablet USP.
  • Losartan Potassyuom hydrochlorothiazide.

 

دەستەی “FDA” هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی دەرزی کەمکردنەوە و دابەزاندنی فشاری خوێن و چەند دەرمانێکی دی بە هۆی هەبوونی ئەو مادە کیمیاویە زیانبەخشانە لە نێو پێکهاتەکانیدا.

 

و. دانا زەنگەنە