کاتژمێرێکی دەستی پیاوێک لە مردن ڕزگاردەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

دوای کەوتنی لەسەر پاسکیلەکەی، ئەپڵ ماپ چێگاکەی دەستنیشان دەکات و بە نامەیەک کوڕەکەی ئاگاداردەکاتەوە لە کەوتن و شوێنی باوکی.

 

 

بۆبی تەمەن ٥٠ ساڵ  لەگەڵ گابی کوڕی هەستان بە ئەنجامدانی گەشتێک لە نێو دەشت و چیاکانی “ڕیڤەر ساید” لە ئەمریکا پاش جیابونەوەیان لە یەکتر باوکی گابی دەکەویت لەسەر پاسکیلەکەی دەستبەجی بەسەختی برینداردەبێت و لەهۆش خۆی دەچیت.

 

 

دوای تێپەربونی یەک خولەک لە ڕووداوەکە کاتژمێرەکەی نامەیەک دەنێریت بۆ کەسی دیاریکراو لە سەر ئەپەکە دوای گەیشتنی نامەکە بە گابی دەچنە شوێنی ڕووداوەکەو بۆب ڕزگار دەکەن.

 

 

شایەنی باسە “ئەپڵ ووچ” کاتژمێرێکی پێشکەوتوی کۆمپانیای ئەپڵە لە نەوەی چوارەم کە چەندین خزمەتگوزاری ناوازە لە خۆ دەگرێت لەوانەش، بە سیستەمی GPS کاردەکات و  شوێنی کەسەکە دیاری دەکات، پێوانەی خێرایی دڵ، تا و گەرمی لەش لەمانەش گرنگتر ئەوەی ئەم پیاوەی ڕزگارکردووە پێش شکانی کاتژمێرەکە و لەکارکەوتنی نامەیەک دەنێرت بۆ کەسی دیاریکراو لەسەر ئەپەکە.

 

 

و. دانا زەنگەنە