بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ کۆبوونەوە

مەسعود بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ کۆبوونەوە و جەختیان لە پتەوکردنی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی ئازاری ٢٠١٩ لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوکە ڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی تاوتوێ كراون.

 

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە “جەختیش لە كاری جدی و بەردەوامیی ڕێككەوتنی هەردوولا بۆ دامەزراندن و پتەوتركردنی دامودەزگەی هەرێمی كوردستان كرایەوە”.