کاتی ناردنی بودجەی زیادکراوی هەرێم راگەیەنرا

وەزیری دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت لەم مانگەوە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق بە پێی یاسای نوێی بودجە ڕەوانە دەكەن.

 

فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراق لە وەڵامی پرسیارێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەراندا سەبارەت بەوەی بۆچی مانگی ڕابردوو بەغدا تەنها 317 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە، ڕایگەیاندووە” ھێشتا یاسای نوێی بودجە جێبەجێ نەكراوە و ئەوەی رەوانە كراوە بەپێی یاسای كۆن بووە”.

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە “لەم مانگەدا بەپێی یاسای نوێی بودجە پشكی ھەرێم رەوانە دەكرێت”.

 

بەگوێرەی یاسای بودجەی ٢٠١٩، حکومەتی فیدراڵی پابەند دەکرێت بەوەی مانگانە ٥٠٠ ملیار دینار بنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان.