نرخی ئەمپێڕی مۆلیدە ئەهلیەکان دیاریکرا

نرخی ئەمپێڕی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان دیاریکرا و بۆ هەر ئەمپێڕێک ٩هەزار و ٥٠٠ تا ١٠ هەزار و ٥٠٠ دینار دەستنیشانکراوە بەپێی جیاوازی پێدانی کارەبا لە گەڕەکەکاندا.

سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕیوەبرایەتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو “نرخی كاتژمێرێك ئه‌مپێری موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی شوبات به‌ (39.75) دینار و حه‌فتاو پێنج فلس دیاریكراوه‌، موه‌لیده‌كانیش به‌تێكڕایی له‌نێوان (240) بۆ (260) كاتژمێر كاریان كردووه‌، به‌وه‌ش نرخی ئه‌مپێرێك له‌ نێوان (9.500) بۆ (10.500) هه‌زار دینار ده‌بێت، به‌وه‌ش نرخی ئه‌مپێڕێك له‌ گه‌ره‌كێك بۆ گه‌ره‌كێكی تر جیاوازه‌”.

ڕوونیشیکردووەتەوە “سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌ی كاركردنی موه‌لیده‌كان بۆ مانگی سێ، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی وتی “موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان رۆژانه‌ له‌ كاتژمێر له‌ (1)ی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ (1)ی شه‌و، به‌یانیان كاتژمێر (7) بۆ (8:30) ده‌بێت و هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی نه‌بوو له‌و كاتانه‌دا موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كه‌ن، ، به‌ڵام رۆژانی هه‌ینی به‌یانیان كار ناكه‌ن و له‌بری ئه‌وه‌ پێش نیوه‌روان كاتژمێر 11:30 كار به‌ موه‌لیده‌كان ده‌كه‌ن”.

 ئاماژەی بەوەشکردووە “له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌و خاڵه‌ دووپات كرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ پاش كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی 15 خوله‌ك زیاتر به‌سه‌ر دابینكردنی كاره‌بای موه‌لیده‌ تێنه‌په‌رێت ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، سه‌رپێچیكار رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌”.