سەرۆکی هاوپەیمانی و وەفدێکی باڵای یاوەری دەچنە بەغداد و چەندین دیداری گرنگ ئەنجامدەدەن

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی و وەفدێکی باڵای یاوەری سەردانی بەغدادی پایتەختی عێراق دەکەن و چەندین دیداری گرنگ لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسیەکان و باڵیۆز و نوێنەری وڵاتان ئەنجامدەدەن.

 

ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای هاوپایمانی سەردانی شاری بەغدای کردوەو بریار وایە ژمارەیەک دیدار و سەردانی گرنگ ئەنجامبدەن و  لەیەکەم وێستگەی سەردانەکەشیاندا لەگەڵ سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبونەوە.

 

لە دیدارێکی زۆر دۆستانەدا هەردوو لا بە گرنگییەوە باسیان لە پەرەدان بە پەیوەندییەکانی نێوایان کردو جەختیان لە کارکردن و پەرەدان بە پرۆژەی نیشتمانی کردەوە لە بری هەر ئایدۆلۆژیاو بیر و بۆچونێکی تر و هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر دیدگای نیشتمانی و چۆنێتی چارەسەرکردنی کێشەکان و گەشەدان بە گیانی پێکەوەژیان و قبوڵکردنی جیاوازیەکان.

 

هەر لەدیدارەکەدا باس لەڕۆڵی هەردوولا کرا لەچارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداو جەخت کرایەوە لە پێویستی تەبایی و پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی کۆمەڵگە بەگشتی.

 

لە دیدارەکەدا هەریەکە لە جەلال ئەحمەد و دکتۆر ئاشتی شێخانی ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و ئاراز فازیل نوینەری هاوپەیمانی لە بەغداد یاوەریی سەرۆکی هاوپەیمانییان کرد و لەلایەن سەید عەمار حەکیم و عەبدوڵا زەیدی ڕاوێژکاری سەرۆککۆمار و دکتۆر محەمەد حسام بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی ڕەوتی حیکمەوە پێشوازی گەرمیان لێکرا.

 

بڕیار وایە سەرۆکی هاوپەیمانی و وەفدی یاوەری لە شاری بەغداد چاویان بکەوێت بەژمارەیەک لە هێزو لایەنە سیاسیەکان و باڵیۆز و نوێنەری وڵاتان و ڕێکخراوە جیهانییەکان.

 

 

ژوری هەواڵ