ئیمەیڵەکەی زەریفی هاککراوە

ئەندامێکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند ئیمەیڵەکەی جەواد زەریف هاککراوە و زانیاریەکانی دزەپێکراون.

 

عەلی رەزا رەحیمی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران لە تویتێکدا نوسیویەتی “محمد جواد زەریف ئیمەڵەکەی هاککراوە و بە وردی چاودێری دەکرێت”.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە “جواد زەریفی ئەو نامەیەی ئاراستەی سەرۆک کۆماری کردوە بینراوە چونکە کاتێ دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کردبوو ناوەڕۆکی نامەکەی لە چەندین پێگەی ئەلکترۆنی بڵاوکرایەوە بەڵام هیچ قسەیەکی لە بارەوە نەکرد چونکە بەلایەوە پرسێکی گرنگ نەبوو”.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە بڕگەیەکی نامەکەی زەریفی لە چەند پێگەیەکی ئەلکترۆنی بڵاوکرایەوە کە وتبووی “دەسەڵاتدارانی ئێران کاتی سەردانەکەی بەشار ئەسەد بە هەموو شێوەیەک وەزارەتی دەروەیان پشتگوێ خستووە”.