ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆببنەوە و پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و دۆخی کەرکوک و پرۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێبکەن.

 

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لەهەولێر هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کۆببنەوە.

 

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە میدیاکانی هەردوو حزبەوە بڵاوکراونەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دۆخی کەرکوک و پرۆسەی سیاسی لە عێراق تاوتوێ دەکرێت.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە کەسی یەکەمی هەردوو حزب لە سەڵاحەدین کۆبوونەوە و بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسییان تاوتوێکرد.