سەرۆکی هاوپەیمانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای تۆڕی پاراستنی نیشتمان دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای تۆڕی پاراستنی نیشتمان کرد و پشتیوانی خۆی بۆ کارو پرۆژەکانی تۆڕەکە خستەڕوو.

 

ئەمرۆ ئارام قار سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی لە ئۆفیسی تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی پێشوازیکرد لە شاندێکی باڵای تۆڕی پاراستنی نیشتمان بە سەرۆکایەتی ئارمەند محەمەد مەجید سەرۆکی تۆڕەکەو ژمارەیەک لە ئەندامانی تۆڕەکە کە بەمەبەستی ناساند و پێشکەشکردنی چەند پرۆژەیەک سەردانی سەرۆکی هاوپەیمانیان کردبوو.

 

لە دیدارێکدا  سەرۆکی هاوپەیمانی وێڕای بەخێرهێنانی شاندی تۆڕەکە باسی لە گرنگی و پێویستی هەبونی ڕێکخراو و تۆرەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد بەمەبەستی دروستکردنی فشاری مەدەنی و گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ بەدەست هێنانی مافی سەرجەم پیکهاتەو سەرجەم توێژەکانی کۆمەڵگەو هاوکاری دەزگا حکومیەکان لە کارو پرۆژەکانداو پێشکەشکردنی پرۆژەو بیرۆکە بەمەبەستی خزمەتی گشتی.

 

لای خۆیانەوە شاندی تۆرەکە زۆر خۆشحاڵی خۆیان دەربری بە پێشوازی گەرمیان لەلایەن سەرۆکی هاوپەیمانی و پاڵپشتی کردنیان بۆ پرۆژەکانیان بەرز نرخاند و بەگرنگیەوەباسیان لە هەبونی پەیوەندی نێوان هێزە سیاسیەکان و ڕێکخراو و تۆرەکان کرد بەتایبەت ئەو هێزانەی کە هەڵگری بیری پێکەوەژیان و قبوڵکردنی جیاوازیەکانن.

 

شاندی تۆڕی پاراستنی نیشمان چەند پرۆژەیەکی خۆیان باسکرد بۆ سەرۆکی هاوپەیمانی کە دەیانەوێت لە مانگی داهاتودا لەهەولێری پایتەخت ئەنجامی بدەن کە پێکدێت لە چەند پانێڵیکی سیاسی و دەستوری کە بەفەرمی بانگهێشتی هاوپەیمانیان کردوە و داوای پشتگیری هاوپەیمانیان کردوە بۆ بەجێگەیاندنی پرۆژەکانیان.

 

لەبەرامبەردا سەرۆکی هاوپەیمانی هەمووجۆرە پاڵپشتی و پشتیوانییەکی خۆی بۆ دووپاتکردنەوەو بەڵینی هاوکاری و پشتیوانی پێدان و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە کارەکانی تۆڕەکە.