دەڤەری سلێمانی هاوپەیمانی بەشداری کۆنفرانسی ئاشتی جیهانی دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

ئەمرۆ شاندێکی دەڤەری سلێمانی هاوپەیمانیی نیشتمانی بەشداری لە یەکەمین کۆنفرانسی ئاشتی کرد کە ڕێکخراوی ئاشتی جیهانی بۆ پەرەپێدانی مرۆڤ و نیشتمان ڕێکیخستبوو.

 

شاندەکەی هاوپەیمانی پیکهاتبوو لەهەریەکە لە ئەرسەلان سەیدزادە کارگێڕی دەڤەر و بیلال خەیات و زانیار قەرەداخی و بەختیار غەریب ئەندامانی ئەنجومەنی دەڤەر.

 

لە کۆنفرانسەکەدا چەندین بەرپرسی باڵای حزبی و حکومی و سیاسەتوان وچالاکی مەدەنی بەشداربوون و بە تێرو تەسەلی باس لە پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ڕێزگرتن لە بنەماکانی پیکەوەژیان کرا.

 

بەشداری شاندی هاوپەیمانی لەسەر بانگهێشتی فەرمی ڕیکخراوەکە بوو دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا سەرۆکی ڕێکخراوەکە و وەفدێکی باڵای ڕێکخراوەکە سەردانی دەڤەری سلێمانی هاوپەیمانیان کرد.