دکتۆرە ئاڤێستا کەمال یاریدەدەری سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی پەیامێکی ئاراستەی هاودیدان کردو تیایدا هاتوە” هاوپەیمانی نیشتمانی لە ڕابردوودا وەك قەوارەیەكی هەڵبژاردن خۆی ڕاگەیاند، لە ئێستادا وەك هێزێكی سیاسی مۆڵەتی فەرمی وەرگرت و بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایتان ئاراستە دەكەم و ئەمەش دەكەمە دەرفەتێك بۆ ئەوەی سوپاستان بكەم لەبەرامبەر خۆڕاگری و بەردەوامی و دڵسۆزیتان، كە بێگومان هاوپەیمانی نیشتمانی لە سەر تواناكان و خۆڕاگری و هەڵوێستی ئێوە توانی بەردەوام بێت و قۆناغێكی سەختی ناسەقامگیر تێپەڕێنێت”
هەرلەدرێژەی پەیامەکەیدا یاریدەدەری سەرۆکی هاوپەیمانی کە هاوکات بەرپرسی ئەنجومەنی نوێنەرانیشە دەڵێت “بێگومان دامەزراندن و ناساندنی هێزی سیاسی لە دۆخی نائاسایی هەرێمی كوردستاندا ئاسان نیە بە تایبەت كە خەریكە سیاسەتكردن بەتەواوی لە ڕێڕەوی ڕاسیەقینەی خۆی لادەدات”
دەقی پەیامی یادیدەدەری سەرۆکی هاوپەیمانی:
هاودیدانی خۆڕاگر
هاوپەیمانی نیشتمانی لە ڕابردوودا وەك قەوارەیەكی هەڵبژاردن خۆی ڕاگەیاند، لە ئێستادا وەك هێزێكی سیاسی مۆڵەتی فەرمی وەرگرت و بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایتان ئاراستە دەكەم و ئەمەش دەكەمە دەرفەتێك بۆ ئەوەی سوپاستان بكەم لەبەڕامبەر خۆڕاگری و بەردەوامی و دڵسۆزیتان، كە بێگومان هاوپەیمانی نیشتمانی لە سەر تواناكان و خۆڕاگری و هەڵوێستی ئێوە توانی بەردەوام بێت و قۆناغێكی سەختی ناسەقامگیر تێپەڕێنێت.
بێگومان دامەزراندن و ناساندنی هێزی سیاسی لە دۆخی نائاسایی هەرێمی كوردستاندا ئاسان نیە بە تایبەت كە خەریكە سیاسەتكردن بەتەواوی لە ڕێڕەوی ڕاسیەقینەی خۆی لادەدات.
بۆیە ئێمە دەمانەوێ نمونەیەكی دروستی كاری سیاسی و حیزبی نیشان بدەین و ئەمەش لەسەر بنەمای ئەو تێڕوانینە دروستە نیشتمانیەی كە هەمانە، خۆشبەختانە پشت ئەستورین بە تواناو دڵسۆزی هاودیدانمان و هەموو ئەو دڵسۆزانەی كە چاویان لە گەشەسەندنی هاوپەیمانی نیشتمانیە.
بۆیە جارێكیتر سوپاس و پیرۆزبایتان ئاراستە دەكەم و هەر شادو سەرفرازبن
دكتۆرە ئاڤێستا كمال
یاریدەدەری سەرۆكی هاوپەیمانی و
بەرپرسی ئەنجومەنی نوێنەران