“ھاوپەیمانی چووە قۆناغێکی نوێی خەبات”

بچووکردنەوە گەورەکردن

بەرپرسی تیمی وتەبێژانی هاوپەیمانی نیشتمانی ڕایگەیاند، ئێمەی هاودیدان لەم قۆناغەدا توانای بەگری و بەرپرسیارێتیمان لە ئەستۆدایە.

 

شوان عوسمان بەرپرسی تیمی وتەبێژانی هاوپەیمانی بە دیجیتاڵ میدیایی هاوپەیمانی ڕاگەیاند، “بەدەستھێنانی مۆڵەت و تۆمارکردنی قەوارەی ھاوپەیمانی رێگایەکی ئاسان نەبوو بەڵکو پڕ بوو لە ئاڵنگاری و گرفت بەڵام بەھیمەت و خۆراگری تەواوی ھاودیدان توانیمان قۆناغە ھەرە سەختەکە تێپەڕێنین”.

 

وتیشی، “لە ئێستادا ئێمە بەکرداری دەچینە ناو قۆناغێکی تر کە ببینە ھێزێکی کاریگەر و پەیام و دیدگای ھاوپەیمانی بگوازینەوە بۆ واقیع و ئەمەشیان پێویستی بە ھەوڵ و کۆششی ئێمەی ھاودیدانە ھەروەک چۆن لەسەرەتاوە خۆمان بە خاوەنی ئەو پرۆژە زانی پێویستە بۆ لەمەودوا بەکردار بیسەلمێنین کە ھاوپەیمانی ھەر چەند بە قۆناغێکی سەخت تێپەرێت ئەوا ئێمەتوانای بەرگری و لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارەتیمان ھەیە”.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە ٢٩/ ٩/ ٢٠١٩ هاوپەیمانیی نیشتمانی مۆڵەتی فەرمی و یاسایی کارکردنی لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستاندا وەرگرت.

 

ژوری هەواڵ