کۆبونەوەیەکی باڵای هاوپەیمانی بەڕێوەچوو تیایدا بڕیاری بەشداریی هاوپەیمانیدرا لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پایزگاکان لە چوارچێوەی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی.
ئێوارەی ئەمرۆ بەئامادەبوونی ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی و دکتۆرە ئاڤێستا کەمال یاریدەدەری سەرۆک و ژمارەیەک لە هاودیدانی باڵای هاوپەیمانی لە دەڤەری کەرکوکی هاوپەیمانی، کۆبونەوەی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی بەڕێوەچوو.
کۆبونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ تاوتوێکردنی بابەتی بەشداریکردنی هاوپەیمانی لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و بەشداریکردن لەو هاوپەیمانێتیەی کە دروستکراوە بۆ بەشداری هێزە کوردیەکان بە ناوی هاوپەیمانی کوردستانی.
لە کۆبونەوەکەدا دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەیەکی تێرو تەسەل سەرەنجام کۆبونەوە بڕیایدا هەوپەیمانی بەشداری لە هەڵبژاردنەکە بکات لە چوارچێوەی لیستی هاوپەیمانی کوردستانیدا.
لەماوەی ڕابردوودا ژمارەیەک لایەنی سیاسی کوردستان دوو کۆبونەوەیان ئەنجامداوە و بڕیاریان داوە بە هاوبەشی بەشداری هەڵبژاردنەکە بکەن و بڕیارە لە کۆبونەوەی داهاتودا سەرۆکی لیست و لۆگۆی لیستەکە دیاری بکەن، هاوپەیمانی لە کۆبونەوەکانی ڕابردودا بەمەبەستی ڕاگۆرینەوە و دەربڕینی دیدو ڕوانینی خۆی بە وەفدێک بەشداریی کۆبەنەوەکانی کردوە و دوای تاووتوێکردنی بابەتەکە بڕیاری بەشداریکردنیدا لە هەڵبژادنەکەدا.