سه‌رۆک و لۆگۆ بۆ لیسته‌ هاوبه‌شه‌که‌ دیاری ده‌کرێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌ و سه‌رۆك و لۆگۆ بۆ لیسته‌ هاوبه‌شه‌که‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی که‌رکوک دیاری ده‌که‌ن.

 

 

بڕیارە سبەینێ کۆبونەوەی لایەنە سیاسیەکان بەڕێووە بچێت و سه‌رۆك و لۆگۆی هاوپه‌یمانی كوردستان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئەم هه‌فته‌یه‌ له‌ شاری هه‌ولێر بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان له‌سه‌ری رێككه‌وتن و کۆبونەوەکە لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لەشاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

 

 

ئەم ئێوارەیە لە کۆبونەوەیەکی باڵادا هاوپەیمانیی نیشتیمانی بڕیاریدا، وه‌ک هێزێکی نیشتمانی بەشداری لەو هاوپەیمانێتیەدا بکات، کە دروستکراوە بۆ بەشداری هێزە کوردیەکان له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق.

 

 

هه‌واڵ. شه‌هێن وه‌هاب