هاوپەیمانی بەشداری کۆبونەوەکەیە

بچووکردنەوە گەورەکردن
کۆبوونەوەی لایەنە بەشدارەکانی لیستی هاوپەیمانی کوردستان بۆ دیاریکردنی سەرۆکی لیستەکە دەستی پێکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەی لایەنە بەشدارەکانی لیستی هاوپەیمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ناچە جێناکۆکەکان دەستی پێکرد و بڕیارە سەرۆکی لیست و لۆگۆی لیستەکەو پشکی لایەنەکان لە لیستەکەدا دیاری بکرێت.

 

 

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای هاوپەیمانی رایگەیاند کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان دەستی پێکردووە و نوێنەری لایەنە کوردییەکان ئامادەن و نوێنەری هاوپەیمانیش وەک هێزێکی سیاسی گۆرەپانەکەو بەشدار لە لیستەکەدا لە کۆ ونەوەکە ئامادەیە.

 

 

دوێنێ هاوپەیمانی بریاریدا بەشدار بێت لە لیستی هاوپەیمانی کوردستانیدا دوای ئەوەی لە کۆبونەوەکانی رابردووی هێزە کوردیەکاندا بەشداریکرد و راو بۆچونی هاوپەیمانی خستە روو لەسەر چۆنێتی بەشداری لە پرۆسەکەدا

 

 

بەپێی زانیارییەکان نوێنەری ١٤ لایەنی سیاسی ئامادەن و بڕیارە چەند پرسێک تاوتوێ بکەن و بگەنە ئەجام.