٥٢٢ ملیار ڕەوانەی هەرێمی كورستان دەكرێت

یاسای بودجەی ٢٠١٩ی عێراق جێبەجێدەكرێت و ٥٢٢ ملیار دینار ڕەوانەی هەرێمی كورستان دەكرێت.

 

وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە جێبەجێكردنی یاسای بودجەی ٢٠١٩ی عێراق كردو بەپێی ئەو یاسایەش دەبێت مانگانە ٥٢٢ ملیار دینار بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.

 

ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز بڵاویکردووەتەوە “وەزیری دارای عێراق دەستی بە جێبەجێكردنی یاسای بودجەی ٢٠١٩ كردوە و ڕێكارەكانی پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەتەواوبوندایە”.

 

هاوكات لە پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٩ی عێراق مانگانە بڕی ٤٥٤ ملیار دینار بۆ فەرمانبەران و ٦٨ملیار دینار بۆ موچەی پێشمەرگە دیاریكراوە.