وەفدێکی هاوپەیمانی پشتیوانی خۆیان بۆ وەزیری ئەوقاف دوپاتکردەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

وەفدێکی هاوپەیمانیی نیشتمانی سەردانی وەزیری ئەوقافیان کرد، و دوپاتی پێکەوەژیان و هەماهەنگییان کردەوە.

 

 

ئەمڕۆ سێشەممە وفدێکی هاوپەیمانی نیشتمانی کە پێکهاتبوون، لە دکتۆر ئاشتی ستار کارگێڕی دەڤەری هەولێر و سەردار سۆفی ئەندامی ئەنجوومەنی جێبەجێکردن و شیراز عەبدولغەنی ئەندامی نوسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانی، لەلایەن پشتیوان سادق وەزیری ئەوقافی هەرێمەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا.

 

 

وەفدەکەی هاوپەیمانی پیرۆزبایی خۆیان و سەرجەم هاودیدانیان، گەیاندە وەزیرە نوێیەکەی ئەوقاف و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست، و پشتیوانی و هەماهەنگیان بۆ دوپاتکردەوە.

 

 

لە دیدارێکی دۆستانەدا هەردولا، جەختیان لە بەرەوە پێشچوونی پەیوەندییەکان کردەوە، بە جۆرێک کە بەرژەوەندی هەموو هاوڵاتیانی کوردستان و ئاستی پێکەوە ژیان و یەکتر قبوڵکردن و ڕووبەڕوو بوونەوەی توندڕەوی لەبەر چاوبگیرێت.

 

 

 

ژوری هەواڵ