یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕێککەوتن

یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕێککەوتن و لە مەراسیمێکدا ڕێککەوتنەکە لەلایەن هەردوو حزبەوە واژۆکرا.

 

دوای کۆبوونەوەکە لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەڕوو یەکێتی و پارتی لەژێر ڕۆشنایی ڕیککەوتنی ستراتیژیدا ڕێککەوتوون.

 

ناوبراو وتیشی “گرنگ ئەوەیە ڕیککەوتنەکە جێبەجێبکرێت و عیبرەت لە جێبەجێکردندایە”.

 

لە کۆنگرەکەدا، مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد “ڕێککەوتنەکە هەنگاوێکی گرنگە و لە ئانوساتێکی پپێویستدا بڕیاری لێدراوە”.