نوێنەری هاوپەیمانی بەشداری لە پانێڵێکی تایبەت بەهەڵبژاردن دەکات لە بەغداد

بچووکردنەوە گەورەکردن

پەیمانگای دیموکراسی نیشتمانیی NDI لە شاری بەغدادی پایتەختی عێراق پانێڵێکی سیاسی رێکخست دەربارەی هەڵبژاردنەکانی عێراق و نوێنەری هاوپەیمانیش بەشداری تێداکرد.

 

 

پانێڵەکە بە هاوکاری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەچوو، تیایدا نوێنەری سەرجەم هێزو لایەنە سیاسیە عێراقی و کوردستانیەکان بەشداربوون و ڕاو بۆچونی خۆیان خستەڕوو لەسەر چۆنێتی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکان.

 

 

لە پانێلەکەدا دکتۆر ستار پاشا ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی هاوپەیمانیی نیشتمانی بەشداریکرد و ڕاو بۆچونی هاوپەیمانی سەبارەت بە هەڵبژرادنەکان خستەڕوو.

 

 

بڕیارە لە نیسانی ساڵی داهاتوودا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەرێوە بچێت و لایەنەکان دەستیان کردووە بە ئامادەکاری و خۆسازدان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژرادنەکەدا.

 

نوێنەری هاوپەیمانی بەشداری لە پانێڵێکی تایبەت بەهەڵبژرادن دەکات لە بەغداد.

 

 

 

 

ژوری هەواڵ