لە ئەمریکا بەهۆی گەردەلولەوە دەیان کەس بوونە قوربانی

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە گەردەلولێکی بەهێز چەند ناوچەیەکی ئەمریکای گرتۆتەوە و بەهۆیەوە چەندین هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و سەدان کەسیش شوێنی نیشتەجێبوونیان لەدەستداوە.

 

سەرچاوە هەواڵییەکانی ئەو وڵاتە ئەوەیان خستۆتەڕوو کە تا ئێستا 23 کەس گیانیان لە دەستداوە و دەیان کەسیش برینداربوون و سەدان کەسی تریش بێ ماڵو جێ ماون .

 

جای جۆنز سەرۆکی ویلایەتی ئەباما ڕایگەیاند “زیانێکی زۆر کارەساتبارمان پێ گەیشتوە”.

 

ناوبراو جەختیشی کردووەتەوە تا ئێستا 23 کوژراو هەیە بەڵام مەترسی هەیە کە قوربانێکان ژمارەیان زیادکات چونکە تائێستا نەتوانرە ئامارێکی ورد کۆبکەنەوە سەبارەت بە زیان لێ کەوتۆکان .

 

شایەنی باسە لە دوینێ بەیانیەوە گەردەلوڵێکی بەهێز ناوچە جیاجیاکانی ئەمریکای گرتۆتەوە کە بۆتە هۆێ داڕمانی سەدان خانوو بچڕانی تۆڕەکانی کارەبا لە 3000 بەشداربووی ئەو ویلایەتانە کە لەنێوانیاندا ویلایەتی ئەباما و بێرگارد کە بە شێوەیەکی بەرچاو زیانیان بەرکەوتوە .

 

کەشناسی نیشتیمانی ئەو یلایەتە هۆشاداریانداوە لە جموجۆڵکردنی هاوڵاتیان لە کاتژمێرەکانی داهاتودا بە هۆێ تۆندی گوڕی ئەم گەردەلولە کە دەگاتە (266 کم) لە سەعاتێکدا.