دەڤەری سلێمانی هاوپەیمانی پێشوازی لە ڕێکخراوی شار کرد

بچووکردنەوە گەورەکردن

دەڤەری سلێمانی هاوپەیمانیی نیشتمانی پێشوازی لە وەفدێکی ڕێکخراوی شار کرد و تەئکیدیان لەسەر پەیوەندی نێوان هەردوولا کردەوە.

 

وەفدێکی ڕێکخراوی شار بە سەرپەرشتی دانا جەمال سەرۆکی ڕێکخراوەکە و ئەندامێتی ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی بەرێوەبەری ڕێکخراوەکە سەردانی دەڤەری سلێمانی هاوپەیمانیان کردو لەلایەن ئەرسەلان سەیدزادە کارگێڕی دەڤەر و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی دەڤەرەوە پێشوازییان لێکرا.

 

لە دیداریکی دۆستانەدا وەفدی ڕیکخراوی شار پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی دەڤەری سلێمانی کرد بەبۆنەی تەواو بوونی مۆڵەتی فەرمیی کارکردنی هاوپەیمانییەوە وەک هێزێکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.

 

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا وەفدی ڕێکخراوەکە سوپاسنامەی خۆیان ئاراستەی دەڤەری سلێمانی کرد بەبۆنەی بەشداریکردنی ڕاهێنەرانی دەڤەری سلێمانی لە خولەکانی پێگەیاندنی ڕێکخراوەکە کە لەماوەی ڕابردودا ئەنجامیانداوە.

 

لە کۆتایی دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانیان کردەوەو تەئکیدیان کردەوە لە پێویستی هەبونی هەماهەنگی نێوان هێزە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی .