هاوپەیمانی
3, تشرینی یه‌كه‌م 2019

هاوپەیمانی هیوایەک بۆ ئایندە

شۆڕش تیلەکۆیی

 

هاوپەیمانی هەرلەسەرەتای دروستبونیەوه چاکسازی وڕیفۆرم دروستی کردوە،هەربۆ ئەومەبەستەش دامەزرێنەرەکانی کەبریتیبوون لەچاکسازیخوازان و ڕێفۆرمخوازانی گۆرەپانی ساسیی هەرێمی کوردستان و هەر لەسەرەتای ڕاگەیاندنیشییەوە ژمارەیەکی زۆر لە خەمخۆران و چاکەخوازان هاتنەنێو ڕیزەکانی هاوپەیمانی و هه ربۆیه سه ڕه ڕای ئەو کۆسپ و تەگەرەرانەی هاتە بەردەمی نەیانتوانی ڕێڕەوی خەباتەکەی بگۆڕن و بیوەستێنن، لەدوای هەموو ئەو کۆسپانە ئیدی هەموو بەیەکدەس وهیزێک و باوەڕ بەخۆ بوونەوه کۆنگرەی نویبونەوەو خۆڕێکخستنەوەی یان ڕێکخست وبەردەوامی درا بەخەبات وتێکۆشان و توانرا زۆر له وەی پێشتر کاروانەکەبرەوپێبدەن.

 

هەر ئەو بەردەوامیەش بوو توانی هاوپەیمانی له سەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە بەرێتەپێشەوه و بەناوخۆی کوردستان و ووڵاتانی دەرەوەی بناسێنێت ئەمەسەڕەڕای ئەو دروشمە گەورە و پڕهیوایەی کەهەڵیگرتووە و کاری بۆ دەکات ئەویش چاکسازی و دامەزراندنی حکومەتی خەڵکە، بەڵام بەشیوازێکی نوێ کە برتیە لە هاوکاریکردن و دەوڵەمەندکردنی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپرۆژەی گرنگ بۆ بەرەوپێشبردنی پەرلەمان وحکومه ت ئەویش لەو ڕوانگەیەی کەهەردوو دامەزراوەکە بەموڵکی خەڵک دەزانێت و لەڕوانگەی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی ئەرکی هەر تاکێکی کوردستانەو پێویستەپاریزگاری لێبکرێت گرنگی پێداوه.

 

ئەمرۆش پاش وەرگرتنی مۆڵەتی یاسایی بۆ بەحزب بوونی هاوپەیمانی وبوونی بە قەوارەیەکی سیاسی دانپیدانراو، دیارە هاوپەیمانی شێلگیرانەتر خەباتی خۆی له پێناو ئامانجەکانیدا برەو پێدەداو بەگیانێکی زۆر شۆڕشگێرانەتر لەجاران تێدەکۆشێت بەڵین دەدات کەجێگەی ئومێدی خەڵکی کوردستان بێت بۆ چاکسازی و دامەزراندنی حکومەتی خەڵک و دەزانێت کەخەباتێکی بێووچانی گەرەکەو خۆشی ئامادە کردووە کەڕێگای دوور بەهەنگاوێک دەست پێدەکات